ئومێد سەباح: "هەژماری من" پرۆژەیەکی یاساییە و بۆ شێوازی دابەشکردنی مووچە هەڵمانبژاردووە
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه به‌وه ده‌كات، لیستی مووچه‌یان ئاماده كردووه و چاوه‌ڕوانی به‌رچاوڕوونی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م ڕه‌وانه بكات.
دووشه‌ممه، 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: هه‌ژماری من پرۆژه‌یه‌كی یاساییه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵیبژاردووه بۆ شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
ئومێد سەباح ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تیمێكی ته‌كنیكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2024.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لیستی مووچه‌یان ئاماده كردووه و چاوه‌ڕوانی به‌رچاوڕوونی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م ڕه‌وانه بكات.
ئومێد سەباح باسی له‌وه‌ش كرد، یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كان تایبه‌ته به ئاڵوگۆڕ بۆ دڵنیایی له مووچه‌ی سێ مانگی داهاتووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، چه‌ند كێشه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو ماوه، ڕوونیشی كرده‌وه، یه‌كێك له كێشه‌كان په‌یوه‌سته به به‌شه‌پاره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.