سەرۆکی حکوومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە دەکاتەوە

کوردستان
مەسروربارزانی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان
پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی خانووبەر
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر دەکاتەوە.
پێشانگەکە، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەیە لە هەولێر بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 دەکرێتەوە، 260 کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی تێیدا بەشدارن و بۆ چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەشێک لە کۆمپانیا بیانییەکان لە 15 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون بۆ ئەوەی تواناکانیان لە زانستی ئەندازیاریی تەلارسازیدا بخەنە ڕوو.
پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە هەولێر، بە هەماهەنگیی دەستەی وەبەرهێنان بەڕێوە دەچێت و کۆمپانیا بەشداربووەکان مەبەستیان پیشاندان و خستنەڕووی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و ئەو کەرەستانەیە کە لە دروستکردن و ڕووپۆشکردنی دیزاینی خانووبەرە و باڵەخانەکان بەکار دێن.