سەرۆك بارزانی و عەممار حەکیم  پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد

سێشەممە، 29ی تشرینی یەكەمی 2024 سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سەید عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانیی عێراقی كرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە "لە سەرەتای دیدارەكەی نێوانیان، سەید عەممار حەكیم بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان کە لە 20ـی ئۆكتۆبەر بەڕێوەچوو، پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی و گەلی كوردستان كرد و بە دەستكەوتێكی گرنگ وەسفی كرد."

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ و هەروەها دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق، ئاڵوگۆڕ كرد."