سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: لە کوردستان مۆنۆپۆلی گشتگیر نییە و هەمووان دەرفەتی یەکسانیان لە کارکردن‌دا هەیە
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی دیبه‌تێكی "دیداری مێری"ـی‌دا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه گشتاندن بۆ مۆنۆپۆلی بكرێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ هه‌مووان له هه‌رێمی كوردستان یه‌كسانه.
سێشه‌ممه، 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی له‌میانی دیبه‌تێكی "دیداری مێری"ـی‌دا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، گوتی: مۆنۆپۆلی له هه‌موو شوێنێك نییه و هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتیر سه‌باره‌ت به مۆنۆپۆلی له كوردستان ڕاست نییه، چونكه ڕێگری كراوه له مۆنۆپۆلی و بوار به هه‌موو كه‌س ده‌درێت و هه‌موو كه‌سێكیش مافی یه‌كسانی له به‌شدارییدا هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی گوتیشی: له بازاڕی ئازاد و كێبه‌ركێدا هه‌ندێك لایه‌ن و هه‌ندێك كۆمپانیا كه باشترن و ئه‌زموونی زیاتر و توانای باشتریان هه‌یه، ده‌توانن له زۆر پرۆژه‌كان سه‌ركه‌وتووتر بن له كه‌سێكی تر ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی ناونووس كردووه یاخود ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌م بواره‌دا كار بكات، به‌ڵام ناتوانێت ململانێ بكات، كه ئه‌مه له بازاڕی هه‌موو دنیاشدا به‌م جۆره‌یه، به‌ڵام ئه‌مه مانای وا نییه ڕێگه نه‌دراوه یاخود مۆنۆپۆلی وه‌كوو سیاسه‌ت په‌یڕه‌و كراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی مۆنۆپۆلی ناكه‌ین و له‌مه‌ودواش هه‌ر یاسایه‌ك پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین زیاتر ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان وه‌كوو یه‌ك ڕێك بخه‌ین، له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بین."
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه، بۆ سه‌لماندنی بوونی مۆنۆپۆلی له هه‌رێمی كوردستان، پێویسته داتای پشڕاستكراوه هه‌بێت.