سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: وەزارەتی پێشمەرگە لایەنی ڕێگپێدراو و یاساییە بۆ ڕێکخستنەوەی هەیکەلەکەی
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌میانی دیبه‌تێكی "دیداری مێری"ـی‌دا جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێشمه‌رگه جێی شانازی هه‌موو كوردستانه ته‌نانه‌ت بۆ كه‌سێك كه ئه‌گه‌ر ته‌نیا ڕۆژێكیش پێشمه‌رگه بووبێت و به‌رگریی له خاك و نیشتمان كردبێت.
سێشه‌ممه، 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی له‌میانی دیبه‌تێكی "دیداری مێری"ـی‌دا كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌باره‌ت به پرسی پێشمه‌رگه باسی له‌وه كرد: پێشمه‌رگه جێی شانازی هه‌موو كوردستانه ته‌نانه‌ت بۆ كه‌سێك كه ئه‌گه‌ر ته‌نیا ڕۆژێكیش پێشمه‌رگه بووبێت و به‌رگریی له خاك و نیشتمان كردبێت.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی گوتیشی: "من ڕێزم بۆ یه‌كه‌ی 70 و 80 هه‌یه، چونكه خه‌ڵكی قاره‌مان و تێكۆشه‌ر له‌ناو ئه‌م یه‌كانه‌دا هه‌بووه، ڕاسته ئه‌وانه ئینتیمای سیاسی‌یان بۆ لایه‌نێكی سیاسی هه‌بووه، به‌ڵام پێشمه‌رگه هه‌بوو سه‌ر به لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسی بووه بۆ نموونه حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كه (كاكه‌حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود) لێره دانیشتووه و قوربانیان داوه و شه‌هیدیان هه‌یه و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانن، كه‌واته یه‌كێك مه‌یلی سیاسی هه‌بێت و پێشمه‌رگه بێت، كه‌س ناتوانێت بڵێت ئه‌مه هێزی نیشتمانی نییه، كه‌س ناتوانێت پێوه‌ر بۆ پێشمه‌رگه دابنێت كه مه‌یلی سیاسی هه‌یه، واته پێشمه‌رگه‌ی نیشتمانی نییه، پێشمه‌رگه مادام به‌رگری له خاك و وڵاته‌كه‌ی كرد، پێشمه‌رگه‌یه."
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕوونیشی كرده‌وه، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌رپه‌رشتیی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه بكات، هه‌نگاوی جیددی له‌م نێوه‌نده‌دا له كابینه‌ی نۆیه‌م نراوه، بۆ نموونه چه‌ندین هێز له‌ناو هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزی هاوبه‌شیان دروست كردووه. به‌رنامه‌یه و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون كه ورده ورده هێزه‌كانی ناو هه‌ردوو یه‌كه‌ی 70 و 80 قه‌باره‌یان بچووك ده‌كرێته‌وه و هێزی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان لێ دروست ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌مان خودی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یانه‌ن و دێنه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دوو شتی گرنگ هه‌یه له‌م وه‌زاره‌ته‌دا بۆیان ده‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی گوتیشی: هه‌ردوو كاره‌كه بریتین له یه‌كه‌م، بابه‌تی یه‌كه‌ی ژمێره‌یی (وحدة حسابیة)ـی هاوبه‌شه، كه وا ده‌كات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاكه لایه‌نی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی مووچه بێت. دووه‌م، بریتییه له هه‌یكه‌لی پێشمه‌رگه، كه هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه یه‌ك هه‌یكه‌لی ده‌بێت. ئه‌وه‌ی گرنگه بڕیاره‌كان بڕیاری وه‌زاره‌ت بن نه‌ك بڕیاری حزبی، واته هیچ لایه‌نێكی سیاسی یان تاك و كه‌سیك بۆ ئاره‌زووی خۆی هێزێك یان گرووپێك دروست بكات یانیش به‌كاری بهێنێنێت بۆ لێدان له لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسی، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی حكوومه‌ت و یاساوه بێت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لایه‌نی به‌رپرسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و بڕیار ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌یكه‌ل و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی هێزی پێشمه‌رگه.