یواڤ گالانت: لە ئێستا بەدواوە ئێمە پێگەمان بەهێزتر دەبێت

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی: لەرێگەی وێرانکردنی بەرهەمهێنانی ئێرانەوە باڵانسی هێز دەگۆڕن، گوتی:لە ئێستا بەدواوە ئێمە پێگەمان زیاتر بەهێز دەبێت و ئێرانیش زیاتر لاواز دەبێت.
یواڤ گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکەیان بۆسەر ئێران سیستەمی بەرگریی و راداری ئەو وڵاتەیان وێرانکردووە، ئەوەش دەبێتە خاڵی لاوازی ئێران لەداهاتوودا.
گالانت راشیگەیاند، ئێستا ئیسرائیل پێگەی زۆر بەهێزە لەرووی هێرشبەری و بەرگریشەوە، بەڵام پێگەی ئێران تەواو لاوازبووە، تەنانەت ناشتوانێت وەک جاران چەک بەرهەم بهێنێت.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی: دەمەوێت جەخت لەوەبکەمەوە، هێرشەکەمان بۆسەر ئێران زۆر ورد بوو. رادا و سیستەمی بەرگریان پێکران کە خاڵی لاوازی بۆ دوژمنەکانمان دروستکرد بۆ جاری داهاتوو گەر بمانەوێت هێرشبکەین.
گالانت ئاماژەی بەوە کرد ، لەرێگەی وێرانکردنی بەرهەمهێنانی ئێرانەوە باڵانسی هێز دەگۆڕن، گوتی:لە ئێستا بەدواوە ئێمە پێگەمان زیاتر بەهێز دەبێت و ئێرانیش زیاتر لاواز دەبێت، لەرووی بەرگریی و هێرشبەریشەوە.