پیاوێكی ئیتاڵی له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا یادگه‌ی بۆ ماوه‌ی 39 ساڵ له ده‌ست دا
پیاوێكی ئیتاڵی خه‌ڵكی ڕۆما ساڵی 2019 تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و له ئه‌نجامدا زه‌بر به‌ر مێشكی كه‌وت و له‌و كاته‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بێهۆش بوو و دواتر به‌هۆش خۆی هاته‌وه و جه‌سته و ڕووخساری مرۆڤێكی دیكه‌ی له خۆیدا بینییه‌وه كه هه‌رگیز باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد.
لۆچیانۆ دا ئاده‌مۆ پیاوێكی ئیتاڵییه و خه‌ڵكی ڕۆمایه، ساڵی 2019 كه ته‌مه‌نی 63 ساڵ بوو، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و له ئه‌نجامدا زه‌بر به‌ر مێشكی كه‌وت و به‌هۆیه‌وه یادگه‌ی بۆ 39 ساڵ گه‌ڕایه‌وه دواوه و تا ئێسته‌ش پزیشكه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی یادگه‌ی بۆ دۆخی ئاسایی به‌ر له ڕووداوه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
ئاده‌مۆ ساڵی 1980 ته‌مه‌نی ته‌نیا 24 ساڵ بوو، ئه‌و كات گه‌نجێكی باڵامامناوه‌ندی و قژڕه‌شی لوول بوو، كێشی ئاسایی بوو و خولیای یاری تۆپی پێ و هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا و یانه‌ی ڕۆما بوو، به‌ڵام دوای ڕووداوی هاتووچۆ كه تووشی بوو، دوای چه‌ند ڕۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، هۆشی هاته‌وه، به‌ڵام هه‌ر كه سه‌یری ئاوێنه‌ی كرد، مرۆڤێكی دیكه‌ی له جه‌سته‌ی خۆیدا بینی، كاتێك بینی بووه‌ته پیاوێكی 63 ساڵه و جه‌سته‌یه‌كی قه‌ڵه‌و و پرچێكی لوولی سپی خۆڵه‌مێشی هه‌یه، هه‌رگیز باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد ئه‌مه خۆیه‌تی له به‌رانبه‌ر ئاوێنه‌دا پرسیاری كرد "تۆ كێیت؟"
ئاده‌مۆ ته‌نانه‌ت دوای به‌هۆشهاتنه‌وه‌ی، كوڕه‌كه‌ی خۆی نه‌ناسییه‌وه، چونكه یادگه‌ی ئه‌و ته‌نیا ڕووداو و دیمه‌نه‌كانی به‌ر له ساڵی 1980 ده‌خوێنێته‌وه كه ئه‌و كات گه‌نج بووه و هاوسه‌رگیری نه‌كردبوو و منداڵی نه‌بووه، كه‌چی كوڕه‌كه‌ی ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 40 ساڵه و نازانێت ئه‌مه كوڕیه‌تی و بڕوای وا نییه هاوسه‌رگیری كردبێت و منداڵی هه‌بێت.
ئاده‌مۆ هه‌موو ڕووداوه‌كانی نێوان ساڵانی 1980 – 2019ـی له بیر چووه‌ته‌وه، بۆیه ناتوانێت و بۆی ئاسان نییه باوه‌ڕ به ڕووداوه‌كانی ئه‌و هه‌موو ساڵه بكات، بۆ نموونه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ڕۆما له‌و ماوه‌یه‌دا دوو جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا (كالشیۆ)، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕ به‌و ڕاستییه ناكات، ته‌نانه‌ت كاتێك مۆبایل و ئایپاد و ئه‌نته‌رنێت به كار ده‌هێنێت و كۆمه‌ڵێك وێنه و دیمه‌ن و ڕووداو ده‌بینێت، هه‌رگیز ناچێته عه‌قڵی و له لای وه‌كوو خه‌یاڵ وایه.
ئه‌و پیاوه ئیتاڵییه به سه‌رسوڕمانه‌وه خه‌ریكه خۆی له‌گه‌ڵ مۆبایل و ئایپاد و ئه‌نته‌رنێت بگونجێنێت، چونكه هێشتا له لای ئه‌و ساڵی 1980ـوه و له‌و ساڵه‌وه تاوه‌كوو ساڵی ڕووداوی هاتووچۆكه، ئه‌و له بۆشایی یاده‌وه‌رییدا ده‌ژی.
ناوبراو ئێسته لە ڕۆما دەژی و لە قوتابخانەیەکدا کار دەکات، بەو هیوایەی پارچە ونبووەکانی ژیانی وەربگرێتەوە. سەرەڕای ئاستەنگە بەردەوامەکان و سەختی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوەی لە دەستی داوە، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە ڕووبەڕووی واقیعی نوێ دەبێتەوە و هه‌وڵ ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی.