لە نەجەف بە "ئاڕ بی جی" هێرش کرایە سەر ماڵی ئیمامێک
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئۆکتۆبەری 2024، ماڵی سەید سەدرەددین قەبانچی، ئیمامی جومعە لە حسێنیەی فاتمیە لە نەجەف، بە ئاڕ بیجی هێرشی کراوەتە سەر.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ڕاگەیاند، چەکدارێکی نەناسراو هێرشی کردە سەر ماڵی سەید سەدرەددین قەبانچی، ئیمامی جومعە لە فاتمیە حسێنییە، لە گەڕەکی غەدیر لە پارێزگای نەجەف، بەو هۆیەوە پاسەوانێکی برینداربوو و زیانی ماددیش بە ماڵەکەی گەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێزێکی ئەمنیی گەمارۆی شوێنەکەیان داوە و لێکۆڵینەوەش بۆ بارودۆخەکە دەستی پێ کردووە".