سێنتکۆم: چەند پێگەیەکی داعشمان لە بیابانەکانی سووریا بۆردومان کرد

سێنتکۆم
سێنتکۆم

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: لە هێرشێکی ئاسمانییدا بۆ سەر چەند پێگەیەکی داعش لە بیابانەکانی سووریا 35 ئەندامی داعش کورژران.

چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاشکرای کرد، لەم هەفتەیەدا 35 ئەندامی ڕێکخراوی داعش لە بیابانەکانی سووریا لەلایەن هێزەکانمان بە ئامانج گیراون.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوە دا، هێزەکانمان چەندین پێگەی داعشیان لە بیابانەکانی سووریا کردووەتە ئامانج و زۆرێک لە سەرکردە باڵاکانی داعش کوژراون.

جەختی لەوەش کردەوە، ئەو هێرشە ئاسمانییە تواناکانی داعش لە سووریا لاواز دەکات.

 
 
Fly Erbil Advertisment