پانۆرامای 24 کاتژمێری ڕابردووی پێشهاتە سیاسی و مرۆییەکان و پەرەسەندنە سەربازییەکانی کەرتی غەززە
شه‌ڕی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین و سوپای ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه ساڵێكی تێ په‌ڕاندووه؛ ئه‌م شه‌ڕه زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی به هه‌ردوو لا و سه‌رمایه‌ی مرۆیی و ژێرخانی ئابووریی كه‌رته‌كه گه‌یاندووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و چاره‌ی سیاسییانه‌ی پرسی فه‌ڵه‌ستین به گشتی به‌رده‌وامن.
چوارشه‌ممه، 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه نوێترین ئاماری كوژراو و بریندارانی كه‌رته‌كه‌ی له ماوه‌ی زیاتر له 12 مانگی ڕابردوو ڕاگه‌یاند "تا ئێسته 43163 كه‌س كوژراون و 101510ـی دیكه‌یش بریندار بوونه، به شێوه‌یه‌ك ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 102 كوژراون و ته‌رمه‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه."
هه‌ر ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا "به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیلی بۆ سه‌ر چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌رتی غه‌ززه كرد، كه له ئه‌نجامدا زیاتر له 100 كه‌س كوژران و به‌شێك له كوژراوه‌كان ئافره‌ت و منداڵ بوون." هاوكات فه‌ره‌نسا داوای له ئیسرائیل كردووه ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌و گه‌مارۆیه بهێنێت كه خستوویه‌تییه سه‌ر باكووری غه‌ززه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سعوودیه هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له غه‌ززه و لوبنان ڕابگه‌یه‌ندرێت، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵه فراوانه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ چاره‌كردنی پرسی فه‌ڵه‌ستین به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه له پایته‌ختی سعوودیه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای هاوپه‌یمانیی جیهانی بۆ جێبه‌جێكردنی چاره‌ی دوو ده‌وڵه‌ت بۆ فه‌ڵه‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا نوێنه‌ران و دیپلۆماتكارانی و ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی هه‌رێمی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به‌شدارن بۆ پێشكه‌شكردنی خشته‌یه‌كی دیاریكراو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و پێشكه‌شكردنی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی پشتگیریی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین و كۆتاییهێنان به "داگیركاری".
میر فه‌یسه‌ڵ فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندووه "مه‌رجی سعوودیه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، بریتییه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه "په‌رۆشیی وڵاته‌كه‌ی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین دووپات كردووه‌ته‌وه و داوای به‌ستنی لووتكه‌ی چاودێریی هاوبه‌شیی عه‌ره‌بی ئیسلامی کرد له 11ـی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه."
شه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا زیاتر ڕه‌هه‌ندێكی مرۆیی وه‌رگرتووه و كه‌متر لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی لە به‌رچاو گیراوه. داخستنی "ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین – ئۆنروا" به بڕیای په‌رله‌مانی ئیسرائیل له ڕۆژی دووشه‌ممه، 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، وڵاتان و ڕێكخراوه جیهانییه‌كانی نیگه‌ران كردووه. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له‌م باره‌وه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه "ئیسرائیل ده‌بێت پابه‌ندی كاری ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت و ئه‌ركی خۆی به‌رانبه‌ریان جێبه‌جێ بكات."
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی هه‌مان بابه‌ت ڕه‌خنه‌ی له ئیسرائیل گرت و ڕایگه‌یاندووه "بڕیاره‌كه، ته‌واو پێچه‌وانه‌وه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ی ساڵی 1946ـی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه." هاوكات په‌یامێكی ئاراسته‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وزیرانی ئیسرائیل كردووه و تێیدا "هانی داوه ڕێگه به به‌رده‌وامی كار و چالاكییه‌كانی ئۆنروا بدات."
ئێسپن بارت ئێدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج تووڕه‌یی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئیسرائیل ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "وڵاته‌كه‌ی هیواداری به یاساییبوون و ڕه‌وایه‌تیی بڕیاره‌كه و ڕه‌فتاره‌كانی ئیسرائیلە بۆ ڕێگریی له گه‌یشتنی هاریكارییه مرۆییه‌كان بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان."
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئیسرائیل بۆ داخستنی ئۆنروا ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكایشی نیگه‌ران كردووه. له‌م باره‌وه ماتیۆ میله‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره، به پێی یاسا و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا، لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه."
له سه‌رێكی دیكه‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئاماژه‌یان به‌وه كردووه "بزووتنه‌وه‌كه‌یان تا ئێسته هیچ پێشنیازێكی سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕی دیل و بارمته‌كان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه." هه‌روه‌ها جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه "حه‌ماس ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌م باره‌یه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه."