پۆلیسی هەولێر سێ هاووڵاتیی بە ڕەگەز سووری بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرد

پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سێ کەسی بە ڕەگەز سووری بە تۆمەتی چەندین کاری دزی، دزی و ڕێگریکردن لە خەڵک دەستگر کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر کران، کە هەستابوون بە ئەنجامدانی چەندین تاوانی دزی لە ژمارەیەکی (مارکێت و دەرمانخانە).
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەڵێت: تۆمەتباران خەڵکی وڵاتی سووریان، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستگیر کران و دانیان نا بە تاوانەکانیان.
ئاماژەی بەوە کرد، تۆمەتباران لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان چەکیان بەکارهێناوە لە بەرانبەر هەر هەڕشەیەک کە ڕووبەڕوویان بووبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردەوە، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بەپێی ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێراقی دراونەتە دادگا.
پۆلیسی هەولێر ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە، کە بە نیازی ئەنجامدانی تاوانن و دەڵێت: دەبێت بیر لە سزاکەی بکەنەوە چونکە ئێستادا کەس لە دەست یاسا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەربازی نابێت.