نێچيرڤان بارزانى، فه‌رمانى هێنانه‌كايه‌ى سێ ناحيه‌ ده‌ر ده‌كات

له‌ فه‌رمانێكى هه‌رێميدا كه‌ چوارشه‌ممه‌ 30-10-2024، ده‌رچووه‌، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى هێنانه‌كايه‌ى هه‌رسێ ناحيه‌ى (شاريا، مسێريك و ته‌ناهى) له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك دەر کرد.

ئه‌م بریارەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشت به‌ ياساى سه‌رۆكايه‌تى و له‌بەر ڕۆشنایی نووسراوێكى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، به‌پێى ياساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچووه‌ و له‌ ڕۆژى ئيمزاكردنييه‌وه‌، جێبه‌جێ ده‌كرێت.

هێنانه‌كايه‌ى ئه‌و سێ ناحيه‌ تازه‌يه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته‌ هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زياتر به‌ خزمه‌تگوزاريى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكاريى زياترى كارگێڕى بۆ هاووڵاتيانى ئه‌و سێ ناوچه‌يه.