خوێندنى باڵا مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن و خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تەکنیکى و پیشەییە تایبەتەکان بڵاو دەکاتەوە.
پێنجشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری 2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "گشتاندن بۆ مەرج و پێوەرەکانى وەرگرتن و خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تەکنیکى و پیشەییە تایبەتەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) ئاراستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی کارى پێویست."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە ئەمڕۆوە (2024/10/31) پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تەکنیکى و پیشەییە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەست پێ دەکات."