ئیخلاس دلێمی: ڕەنگە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت
پێنجشەممە، 31ـی ئۆکتۆبەری2024، ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لێژنهی دارایی پهرلهمانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "ڕەنگە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت."
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: "بهگوێرهی بڕیاری دادگای فیدراڵ، پێویسته هاوشێوهی فهرمانبهرانی ناوچهكانی دیكهی عێراق، مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمیش خهرج بكرێت."
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2024، شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنی هەموو ئەو کێشە و گرفتانەی پەیوەستن بە مووچەی مووچەخۆرانەوە چوونە بەغدا.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی کوردستان24 "شاندی وەزارەتی دارایی لەگەڵ خۆیاندا لیستی مووچەی مانگی 10 مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبەنە بەغدا بۆ ئەوەی هەرچی زووە خەرج بکرێت و لە هەرێمی کوردستان دابەشکردنەوەی مووچە دەست پێ بکات."