سەرۆک بارزانی بەشداریی لە پرسەی مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدئەمین ئاغا دزەیی دەکات

سەرۆک بارزانی لە هەولێر بەشداریی لە پرسەی برازای سیاسەتمەدار موحسین دزەیی کرد. پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە خانەوادەکەیان.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە "ئەمڕۆ پێنجشەممە، 31ی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری کرد لە پرسەی خودالێی خۆشبێت (مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدئەمین ئاغا دزەیی) کە دەکاتە برازای سیاسەتمەدار و کەسایەتیی ناوداری کوردستان موحسین دزەیی."

هاوکات سەرۆ بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی گەیاندە خانەوادە و کەسوکاری کۆچکردوو.