کەشتیەکی پڕ لە تەقەمەنی ئەڵمانیا  بۆ ئیسرائیل گەیشتە بەندەرەکانی ئەسکەندەریە

وێنەی کەشتیە ئەڵمانیەکەی پڕ لە تەقەمەنیە لە بەندەرەکانی ئەسکەندەریەی میسر بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە  ئیسرائیل
وێنەی کەشتیە ئەڵمانیەکەی پڕ لە تەقەمەنیە لە بەندەرەکانی ئەسکەندەریەی میسر بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە ئیسرائیل

چیرۆکێک دەنگۆیەکی گەورەی لە تۆڕەکانی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی دروست کردووە کە لەنێوان تەواوی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا ئاڵوگۆڕیان پێ دەکرێت، لە کاتێکدا لایەنە فەرمییەکانی ئەڵمانیا و میسر ڕەتی دەکەنەوە هیچ لێدوانێکیان لەو بارەوە هەبێت، یاخود هیچ زانیارییەک لەبارەی ئاراستەی ئەو کەشتیە ئەڵمانیە بدرکێنن کە تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل بارکردووە.

لە بەرلین، سەنتەری پشتیوانی یاسایی ئەوروپا کە پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤی تێدایە، سکاڵایان لە دادگای ئەڵمانیا تۆمارکرد بۆ ڕاگرتنی بارێکی 150 تەنی تەقەمەنی سەربازیی کە کەشتی ئەڵمانی MV کاترین هەڵیگرتووە و بڕیارە بگەیەندرێتە کۆمپانیای پیشەسازیی سەربازیی ئیسرائیل  بگەیەنێت کە سەر بە  گەورەترین سیستەمی دابینکەری کەرەستەی بەرگرییە بۆ ئیسرائیل.

کۆمپانیای لۆبیکا مارینی ئەڵمانی کە خاوەندارێتی کەشتیەکە دەکات، دووپاتی ئەوەی کردەوە، بڕیار نییە کەشتیەکەیان بگەیەننە هیچ بەندەرێکی ئیسرائیلی، چونکە پێشتر بارەکەی داگرتووە.

کەشتی mv کاترین بەندەری هایفۆنگی بە بارە پڕ لە تەقەمەنییەکەی لە 21ـی تەمووز بەجێ هێشتووە، لەسریشی ئاڵای پورتوگالی بڵند کردووە، بەر لەوەی دەسەڵاتی نامیبیا ڕێگریی لێ بکات لە چوونە نێو بەندەرە سەرەکییەکەی، دواتر ڕێگەی نەدا بچێتە چەند بەندەرێکی ئەفریقا و دەریای ناوەڕاست لەوانە ئەنگۆلا، سلۆڤینیا، مۆنتینیگرۆ و ماڵتا.

هەروەها پورتوگال داوای لە کەشتییەکە کرد ئاڵای ئەڵمانیا هەڵبکات لە جیاتی ئاڵای پورتوگال، وەزیری دەرەوەی پورتوگالیش دووپاتی کردەوە کە نیوەی باری کەشتییەکە تەقەمەنی بووە کە بەرەو کۆمپانیایەکی چەکی ئیسرائیلی دەڕۆیشت.

ماڵپەڕی "ڕاستی میسر" کە لە ڕێگەی ماڵپەڕی تایبەتی مارین ترافیکەوە چاودێری ئاراستەی کەشتییەکە دەکات،  ماڵپەڕی میسری ڕوونیکردۆتەوە کە کەشتی کاترین بە ژمارەی 9570620 لە بەندەری ئەسکەندەریە کاتژمێر 6ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە 28 ی تشرینی یەکەم لەنگەری گرتووە و چاوەڕوان دەکرێت لە 5 ی تشرینی دووەم ئەسکەندەریە بەجێبهێڵێت.

پرۆسەی دابەزاندنی بارەکە لە شەوی ڕابردووەوە 29 ی تشرینی یەکەم دەستی پێکردووە.

هاوکات ڕێکخراوی BDS ـی ئیسرائیلی لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە، کەشتییەکە لە ئەسکەندەریەی میسر دابەزێنراوە و چاودێری کەشتی (ئیمکۆ) کراوە لە کاتی جووڵەی کەشتییەکی دیکە کە هەمان ڕۆژ بەرەو بەندەری ئەشدۆدی ئیسرائیل ڕۆیشتووە.

وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو پرسە و داواکەی سەنتەری پاڵپشتی یاسایی ئەوروپا بدات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە باری ئێم ڤی کاترین کاترین، لە هەناردەکردنی ئەڵمانیا نییە، چونکە تەقەمەنییەکان لە خاکی ئەڵمانیاوە بارنەکراون و نەنێردراوە.

دوای ئەوەی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا ماڵتا ڕەتی کردەوە کە کەشتییەکە وەربگرێت بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی و گۆڕینی تاقمەکە، ئاڵای ئەڵمانیای بەرزکردەوە و بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات بەڕێکەوت بۆ ئەوەی لە بەندەری دورس لە ئەلبانیا لەنگەر بگرێت.