سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەک گەیشتە تورکیا

ئەمڕۆ هەینی، 1-11-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە.

نووسینگەی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گەیشتە ئەستەنبوڵ".

هاوکات سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق بە مێدیای ناوخۆیی ڕاگەیاند، "سەردانەکەی سوودانی بۆ تورکیا چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت، لەو ماوەیەدا لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند دۆسیەیەک کە هەندێکیان پەیوەندییان بە دۆخی ناوچەکە هەیە.