نێچیرڤان بارزانی پيرۆزبايى له مەحموود مه‌شهه‌دانى ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، مه‌حموود مه‌شهه‌دانى دەکات.
ئەمڕۆ هەینی 1-11-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به گه‌رمى پيرۆزبايى له براى به‌ڕێزم د. مه‌حموود مه‌شهه‌دانى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم. دڵنياين كه هه‌ڵبژاردنى به‌ڕێزيان هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات له به‌ڕێوه‌بردنى سياسى و كارگێڕى و ياساداناندا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش دا، "هيواخوازين ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى به‌ڕێزيان ببێته هۆى پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ييى نيشتمانى بۆ به‌گه‌ڕخستنى هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى باشترى وڵات‌دا به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كاراتر به‌رده‌وام بێت له ئه‌ركى ياسادانان كه وه‌ڵامگۆى چاوه‌ڕوانييه‌كانى گه‌ل بێت و سه‌قامگيرى و ئێستا و داهاتووى وڵات به‌هێزتر بكات".
ڕۆژی پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024 پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆ بووەوە و هەر یەکە لە مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵاڵ زوبەعی، عامر عەبدولجەبار، کاندید بوون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
مەحموود مەشهەدانی لە گەڕی دووەمی دەنگداندا، لە کۆی 271 دەنگ، 182 دەنگی بەدەست هێنا و بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
مەحموود مەشهەدانی کێیە؟
مەحموود داوود مەشهەدانی لە دایکبووی 1948 – بەغدا.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە ناوچەی کازمییەی بەغدا تەواو کردووە.
ساڵی 1972 کۆلیژی پزیشکی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
ساڵی 1981 بەهۆی چالاکی و هەڵوێستی سیاسی زیندانی کراوە.
ساڵی 2000 سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ دەکراوە.
ساڵی 2004 بووەتە ئەندامی دامەزراندنی ئەنجوومەنی دیالۆگی نیشتمانی.
ساڵی 2004 بووەتە ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور.
ساڵی 2006 بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا.
ساڵی 2021 بە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردراوە.
31/10/2024 بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە.