کارمەندێکی فریاکەوتن بە بینینی تەرمی دایکی شۆک دەبێت

دیمەنی گریانی عەبدولعەزیز بەردینی لەسەر تەرمی دایکی کەرتی غەززە
دیمەنی گریانی عەبدولعەزیز بەردینی لەسەر تەرمی دایکی کەرتی غەززە

کارمەندێکی فریاکەوتن لە کەرتی تەندروستیی فەڵەستین بە کوڵ لەسەر تەرمی دایکی دەگریت و دەڵێت: "بەخوا نەمناسیتەوە".

عەبدولعەزیز بەردینی کارمەندی فریاگوزاریی کەرتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە کە ڕۆژانە تەرمی قوربانیانی شەڕی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بۆ نەخۆشخانەکان دەگوازێتەوە، دواجار لە نێو قوربانییەکاندا بەڕێکەوت تەرمی دایکی دەدۆزێتەوە و بە کوڵ لەسەر تەرمەکەی دەگریت و دەڵێت "بەخوا نەمناسیتەوە".

دیمەنی گریانی گەنجە فەڵەستینییەکە لەسەر تەرمی دایکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتەنێت. دایکی عەبدولعەزیز لە یەکێک لە هێرشی ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کەمپی مەغازی ناوەڕاستی کەرتی غەززە لەگەڵ سێ کەسی دیکە کوژراون، دوای گەیشتنی عەبدولعەزیزی کوڕی بە شوێنیەکە بە ڕێکەوت تەرمی ئافرەتێک دەگوازێتەوە کە لە هێرشەکدا بووەتە قوربانی و خەڵتانی خوێن بووە، ڕووخساریشی شێواوە، ئەویش وەک هەموو حاڵەتەکانی پێشتر لە پارچە قوماشێکی سپی دەپێچێتەوە و تەرمەکە دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە شاری دێربەلەح، بەڵام دوای گەیاندنی تەرمەکە بە نەخۆشخانە بۆ دڵنیابوونەوە سەیری ڕووخساری قوربانییەکە دەکات، بۆی دەردەکەوێت دایکێتی.