ئەردۆغان سکاڵا لەسەر ئیمامئۆغڵوو و ئۆزال تۆمار دەکات
سه‌رۆكی توركیا دوو سكاڵا له دادگه له دژی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی پارتێكی ئۆپۆزسیۆن و سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ تۆمار ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئه‌وان ناویان زڕاندووه و تۆمه‌تیان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه.
هه‌ینی، 1ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له دادگه دوو سكاڵای جیاوازی له دژی هه‌ر یه‌ك له ئۆزگۆر ئۆزێل، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵوو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ تۆمار كرد.
ئه‌ردۆغان له سكاڵاكه‌یدا له دژی ئۆزێل هێمای بۆ ئه‌وه كردووه "به ئاشكرا سووكایه‌تی پێ كردووه"، كه ئه‌مه‌یشی به تاوانێكی ڕاشكاو له دژی كه‌سایه‌تیی و پۆسته‌كه‌ی له قه‌ڵه‌م داوه.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له سكاڵاكه‌یدا له دژی ئیمامئۆغڵوو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تۆمه‌تی بێبنه‌مای بۆ هه‌ڵبه‌ستووه كه ناوزڕاندنی تێدایه، ئه‌مه‌ش پێشێلی ناووبانگی ده‌كات و هانی ڕقه‌به‌ری ده‌دات.
ئه‌ردۆغان له هه‌ر دوو سكاڵاكه‌یدا، داوای قه‌ره‌بووی ملیۆنێك لیره‌ی توركیا، نزیكه‌ی (27) هه‌زار یۆرۆ ده‌كات.
له هه‌ر دوو دۆسیه‌كه سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر لێدوانی هه‌ر یه‌ك ئۆزۆل و ئیمامئۆغڵوو كه له میانی خۆپیشاندانێك له دژی ده‌ستگیركردنی ئه‌حمه‌د ئۆزار، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئهسنیۆرت له ئه‌سته‌نبوڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه پێشكه‌شیان كردبوو.
ئۆزۆل له‌م باره‌وه به ڕۆژنامه‌نووسانی گوتووه، ئه‌ردۆغان وا نیشان ده‌دات ڕووبه‌ڕووی سووكایه‌تی بووه‌ته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات خۆی وه‌كوو قوربانی نیشان بكات، له كاتێكدا ئه‌و به ده‌ستگیركردنی ئۆزار، ئه‌سنیۆرتی كردووته قوربانی.