بەرەی مقاوەمەی عێراق جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
فراوانبوونی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
شەڕی ئیسرائیل، حزبوڵا و حەماس
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق
شەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2024، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردووەتە سەر باکووری ئیسرائیل."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "لە درێژەی هەڵمەتەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و پاڵپشتیی گەلی فەڵەستین و لوبنان و لە وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئیسرائیل لە دژی خەڵکی مەدەنی بەرامبەر بە منداڵ، ژنان و بەساڵاچووان دەیکات، ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمان کردە سەر پێگەیەکی گرنگ لە باکووری ئیسرائیل.
لە بەیاننامەکەش دا ئاماژە بەوە کراوە "بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بە خێرایی هەڵمەتەکانی پشتڕاست دەکاتەوە."
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق چەندان جار هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.