نزیکەی 65 ملیۆن هاووڵاتی ئەمەریکی بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کردووە

 

زانکۆی فلۆریدا بۆ لێکۆڵینەوە و ئامار بڵاوی کردەوەتەوە "لەماوەی سێ هەفتەی پێش دەنگدانی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە 5ـی ئەم مانگە، نزیکەی 65 ملیۆن ئەمەریکی لە ڕێگەی پۆستەوە بەشدارییان لە دەنگدانی پێشوەختەدا کردووە."

بەگوێرەی ئامارەکانی زانکۆی فلۆریدا "34 ملیۆن ئەمەریکی چوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ بەشداریی لە دەنگدانی پێشوەختە و 31 ملیۆنیشیان لەڕێگەی پۆستەوە دەنگیان داوە."

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە "ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی پێشوەختە کەمی کردووە چونکە لەساڵی 2020 نزیکەی 156 ملیۆن کەس بەشداریی دەنگدانی پێشوەختەیان کردبوو."

ڕۆژی سێشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هاووڵاتییانی ئەمەریکا 47ـەمین سەرۆکی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن.

هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا یەكێکە لە گرنگترین هەڵبژاردنەکانی جیهان و کەم تا زۆر کاریگەریشی لەسەر هەموو جیهان هەیە.