سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق لە بەردەم پەسەندکردنی چەندان پرۆژەیاسای گرنگە
دوای نزیكه‌ی 10 مانگ، کۆتایی بە قه‌یرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هێنرا. ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌یاسای گرنگ هه‌ن له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌یان بۆ بکرێت و ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت.
دوای ئەوەی مەحموود مەشهەدانی، بە سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق هەڵبژێردرا و کۆتایی به ململانێی هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هێنرا؛ هێزه سیاسییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه چڕكردووەته‌وه كه ساڵانێكه به‌هۆی كێشه‌ی سیاسییه‌وه نه‌توانراوه تێپه‌ڕێنرێن و بكرێنه یاسا، كه دیارترینیان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و په‌یكه‌ری كۆمیسیۆنه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو.
سه‌باره‌ت به ده‌رچوواندنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی جێی ناكۆكین، عارف حومامی، ئەندامی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاندووه "دیارترین كاری له پێشینه‌ی په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا، هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی، یاسای لێبووردنی گشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی موڵكایه‌تییه، له‌م ڕووه‌وه سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ڕۆڵی گرنگی له نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌بێت."
حومامی، بە پێویستی دەزانێت "له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا كار بۆ ده‌ركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت."
له‌پاڵ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاساكاندا، بابه‌تی دیكه بانگهێشتكردنی به‌رپرسانی وڵاته له‌سه‌ر ئه‌دای كاركردن و خزمه‌تگوزارییه‌كان، له‌و باره‌یه‌وه هادی سه‌لامی، ئەندامی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی بۆچوونێكی دیكه‌ی هه‌یه و ده‌ڵێت: "گرنگه له‌م خوله‌دا كار له‌سه‌ر دۆسیە په‌كخراوه‌كانی په‌رله‌مانیش بكرێت، له‌وانه بانگهێشتی وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌موكورتییه‌كان."
سه‌لامی دووپاتی ده‌كاته‌وه "به‌هۆی كێشه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دابه‌شبوونی سیاسیی ناو په‌رله‌مان، له ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك پرسی یاسادانان و چاودێریی په‌كخرابوون كه وایان كردبوو بانگهێشتی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و وه‌زیره‌كان نه‌كرێن". سه‌لامی ده‌شڵێت: "دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ، ده‌بێت دۆسییەکان دوور له فشاری سیاسی كارا بكرێنه‌وه و ئه‌ركی چاودێریی په‌رله‌مان ده‌ست پێ بكاته‌وە."