لێدوانێکی حەلبووسی لە دژی "کۆڕی فیقهی عێراقی" سوننەکان تووڕە دەکات
لێدوانێكی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له دژی كۆڕی فیقهی عێراقی (المجمع الفقهي العراقي) تووڕه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و به لێدوانی نابه‌رپرسانه و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كۆڕەکە له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ئێواره‌ی شه‌ممه، 2ـی تشرینی دووه‌می 2024، ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "ئێمه وه‌كوو ڕۆڵه دڵسۆزه‌كانی عێراق و ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه، به توندی لێدوانێكی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی ناوبراو، نابه‌رپرسانه‌یه و پێشێلكردن و ده‌ستدرێژیكردنێكی ناڕه‌وا و قبووڵنه‌كراوه دژ به كۆڕی فیقهی عێراق (المجمع الفقهي العراقي) كه نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه ده‌كات له عێراق."
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كۆڕی فیقهی عێراقی بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه ببێته مه‌رجه‌عی زانستی و شه‌رعی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه له عێراق، هاوكات ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی سوننی بۆ میانڕه‌وی و تێگه‌یشتنێكی كراوه و جێبه‌جێكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام وه‌كوو خۆی، بۆیه هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌و كۆڕە و نكوڵیكردن له مه‌رجه‌عیه‌ته‌كه‌ی، ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر هه‌ست و سۆزی ملیۆنان موسڵمانی سوننه له عێراق.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له حه‌لبووسی كراوه، داوای لێبووردن بكات و پابه‌ندبوونی خۆی به به‌های دیالۆگ و لێكگه‌یشتن دووپات بكاته‌وه و له بری نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی، بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی نیشتمانی.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی دروست بووه، له دوای ئه‌وه‌وه دێت، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی له لێدوانێكیدا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كۆڕی فیقهی عێراقی و گوتوویه‌تی: "به كه‌ڵكی مه‌رجه‌عیه‌تی ئه‌هلی سوننه نایه‌ت."