گەلانی ڕەسەنی ئەمەریکا "جەژنی مردووان" وەکوو نەریتێکی ساڵانە بەرز ڕادەگرن

"جەژنی مردووان" وەکوو نەریتێکی ساڵانەی گەلانی ڕەسەنی ئەمەریکا
"جەژنی مردووان" وەکوو نەریتێکی ساڵانەی گەلانی ڕەسەنی ئەمەریکا

گه‌لانی ڕه‌سه‌ن و دێرینی هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور، ساڵانه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مدا جه‌ژنێكی تایبه‌ت به‌ خۆیان به‌رز ڕاده‌گرن، كه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ نه‌ریتێكی كۆنیانه‌ و بۆ سه‌ده‌ و چاخه‌كانی به‌ر له‌ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكاكه‌ له‌ لایه‌ن ئیسپانییه‌كانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

"جه‌ژن یان ڕۆژی مردووان"، ئه‌و نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه‌ كه‌ گه‌لانی ڕه‌سه‌ن و دێرینی هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور، ساڵانه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مدا وه‌كوو نه‌ریت و جه‌ژنێكی تایبه‌ت به‌ خۆیان به‌رزی ڕاده‌گرن.

گه‌لانی ڕه‌سه‌ن و دێرینی هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور ئه‌و نه‌ریته‌یان له‌وه‌ته‌ی سه‌رده‌م و چاخه‌ كۆنه‌كانی به‌ر له‌ دۆزه‌ره‌وه‌ ئیسپانیاییه‌كان په‌یڕه‌و كردووه‌ و به‌رزیان ڕاگرتووه‌، كه‌ تێیدا ده‌هۆڵ ده‌كوتن و قوربانی ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ له‌م ڕۆژه‌دا گیانی باب و باپیرانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لایان و له‌ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا ئاماده‌ ده‌بن.

ئه‌م نه‌ریته‌ ئه‌م ساڵ له‌ شاری سیاتل له‌ ویلایه‌تی واشنتن به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ تێیدا چه‌ند پارچه‌ میوزیكێك ژه‌نرا و سه‌مای تایبه‌تی گه‌لانی دێرینی ئه‌مه‌ریكا نمایش كرا، هاوكات له‌گه‌ڵ نیشاندانی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ترسناك و ژماره‌یه‌ك تابلۆ كه‌ كه‌للـه‌سه‌ر و  ئێسكه‌په‌یكه‌ری له‌سه‌ر وێنه‌ كرابوو.

گرووپێكی میوزیكی مه‌كسیكی به‌شداری له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا كردووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌م نه‌ریته‌ ڕیشه‌كه‌ی بۆ كولتووره‌ كۆنه‌كانی مه‌كسیك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دواتر تێكه‌ڵ به‌ كولتووره‌كانی دیكه‌ كراوه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ تێكه‌ڵ به‌ مه‌زهه‌بی كاسۆلیكی ئایینی مه‌سیحی بووه‌ كه‌ له‌ ئه‌ورووپاوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ مه‌كسیك و ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

هاوكات سه‌رپه‌رشتیاریی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئه‌م ساڵ، باسی له‌وه‌ كردووه‌، مه‌به‌ستیانه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا یادیی مردووه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌وان "نه‌مردوون، به‌ڵكوو گه‌شتێكی درێژخایه‌نیان كردووه‌" و ڕۆژێك دێ هه‌مووان له‌ وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی ژیان به‌یه‌كدی شاد ده‌بنه‌وه‌.