لە سنووری کەرکووک بە لافاو ئافرەتێک خنکا
لە گوندی توێڕییەی سەربە شارەدێی عەباسی لە قەزای حەویجەی باشووری کەرکووک، بەهۆی بارینی بارانی بەخووڕ و دروسبوونی لافاو ئافرەتێکی شوان خنکا.
لە گوندی توێڕییەی سەربە شارەدێی عەباسی لە قەزای حەویجەی باشووری کەرکووک، بەهۆی بارینی بارانی بەخووڕ و دروسبوونی لافاو ئافرەتێک کە شوان بووە بەناوی تیبە ئەحمەد، لە گەڵ ڕانە مەڕەکەی ئاو بردوونی و خنکاون.
بەپێی لێدوانی خەڵکی گوندەکە ئافرەتەکە لەگەڵ پیاوەکەی بووە و لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵ، بارانی بەخوڕ باریووە و بووەتە لافاو، بەهۆی لافاوەکە ئافرەتە شوانەکە خنکاوە.
گوندەکە لە نزیک زێی بچووکە و بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ڕێگەیەکی نێوان گوندەکەو گوندێکی دیکە بەناوی غەریب، لافاو دروست بووە و شوانەکەو مەڕەکانی بردووە ، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گەیشتوونەتە شوێنەکە، بەڵام تائێستا تەرمی ئافرەتەکە نەدۆزراوەتەوە.