یاساناسان: سكاڵاكهی یهكێتی دژی هەژماری من هیچ بنهمایهكی یاسایی نییه
چەند ڕۆژێكە یەكێتی بانگەشەی ئەوە دەكات كە لە دادگەی كەرخ لە بەغدا سكاڵای لە دژی پرۆژەی "هەژماری من" تۆمار كردووە، بەشیک لەیاساناسان دەڵێن: ئەو سكاڵایەی یەكێتیی بانگەشەی بۆ دەكات گوایە لە دژی "هەژماری من" تۆماری كردووە، هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و تەنیا بۆ سەرقاڵكردنی خەڵكە.
بۆ لەبیربردنەوەی ئەنجامى هەڵبژاردن بە تایبەت ئەو لایەنانەى لەکاتى بانگەشەى هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا بەڵێنى قەبەیان دەدا، ئێستا هاتوون بابەتی تەوتین و "هەژماری من"ـیان هێناوەتە بەرباس.
پرسێک کە هیچ زیانیکى نییە بۆ مووچەخۆران، بەڵکو بۆ بەبانکیکردن و سیستماتیکى وەرگرتنى مووچەى فەرمانبەرانە. ئەمە جارى یەکەم نییە بۆ زۆر پرس پەنا دەبرێتە بەر دادگەى فیدڕاڵى و هاوشێوەکانی .
شەنکار عەبدوڵڵا، شرۆڤەکاری سیاسی، دەڵێت: ئەوە خۆبچوککردنەوەى ئەو لایەنەیە کە ناتوانیت گفتوگۆ بکات و هەموو رۆژێک پەنا بۆ دادگاى فیدڕاڵی دەبات.
لەکاتێکدا ئەو دادگەیە لەپرسى زۆر هەستیار دەبێت پەناى بۆ ببرێت نەک پرسێک کە جگە لەوەی کێشەی نییە، بۆ خزمەتی هاووڵاتییانیش بەگەڕخراوە.
بەشیک لەیاساناسانیش دەڵێن: ئەو سكاڵایەی یەكێتیی بانگەشەی بۆ دەكات گوایە لە دژی "هەژماری من" تۆماری كردووە، هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە و تەنها بۆ سەرقاڵكردنی خەڵكە.
لای خۆیەوە، هاوژین ئەبوبەکر، چاودێرى سیاسى، بە کوردستان24ـی گوت: ئەوەى دەگوزەرێت لە پەنابردن بۆ دادگەى فیدڕاڵى و هاوشێوەکانی ئامانجەکەى بچووککردنەوەى قەوارەى هەرێمى کوردستانە، کە هەندیک لایەنى دەرەکى لە پشتەوەى ئەم کارەى لایەنەکانى ناوخۆن.