توێژینەوەی مەیدانی لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا  لە کوردستان دەکرێت

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەگەڵ توێژەرانی ئەمەریکی
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەگەڵ توێژەرانی ئەمەریکی

تیمێکی توێژەرانی ئەمەریکی، توێژینەوەی ئەکادیمی و مەیدانی لەسەر لێکەوتەکانی تەندروستی لە گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا و ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی توێژینەوەی زانکۆی جۆن هۆپکینسی ئەمریکی کۆبووەوە کە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی ئەکادیمی و مەیدانی لەسەر لێکەوتەکانی تەندروستی لە گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا و ژینگە لە هەرێمی کوردستانن.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین تەوەری گرنگ دەربارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و ژینگە و میکانیزمی دەستپێکردن و داتا و زانیاریەکان لەو بوارە و خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان کرا.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە. 

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "کەشی ئەمڕۆ شەممە، 02-11-2024، " ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مام ناوەندی لە کات و شوێنی جیا جیا، هەندێک جار هەورە برووسکەشی لەگەڵدا دەبێت."

کەشی سبەینێ یەکشەممەش، 03-11-2024، وەکوو ئەوەی ئاماژەی پێ کراوە "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی بەخۆڕ لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکووک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین. لە دوای نیوەڕۆ و کاتەکانی شەودا باران بە ڕێژەیەکی کەمتر بەردەوام دەبێت."