ژاپۆن بۆ چارەی کەمی شۆفێری بارهەڵگرەکان، "پشتێنەیەکی خودکرد" دروست دەکات
ژاپۆن بۆ چاره‌ی كه‌می شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان، به بیرۆكه‌یه‌كی نوێ گه‌یشتووه، كه ڕه‌نگه چه‌ند ساڵێكی كه‌م، ببێته مۆدێلێكی باو له زۆربه‌ی وڵاتان به‌تایبه‌ت وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی ژاپۆن دووچاری بووه، كه‌می شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانه، ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ بازرگانی و گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه دروست كردووه.
حكوومه‌تی ژاپۆن بۆ چاره‌كردنی ئه‌م گرفته بیرۆكه‌یه‌كی په‌سند كردووه بۆ دروستكردنی ڕێڕەو یاخود "پشتێنه‌ی گواستنه‌وه‌ی خودكرد" و تاوه‌كوو ساڵی 2030 ده‌كه‌وێته كار بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل له نێوان تۆكیۆی پایه‌ته‌خت و شاری ئۆساكۆ.
تا ئێسته تێچووی ئه‌م پرۆژه‌یه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام یارمه‌تییه‌كی زۆری بواری بازرگانی له وڵاته ده‌دات و ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییانی ژاپۆنی سووك ده‌كات.
بڕیار وایه، له نێوان ساڵانی 2027 و 2028 ئه‌م ڕێڕه‌وه به شێوه‌ی ئه‌زموونی كار بكات و له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2023ـیش، به فه‌رمی بكه‌وێته كار.
له باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه، یۆری ئیندۆ، جێگریی یه‌كه‌می به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیاریی له وه‌زاره‌تی زه‌ویوزار و ژێرخان و گواستنه‌وه و گه‌شتیاریی له حكوومه‌تی ژاپۆن گوتوویه‌تی: ژاپۆنییه‌كان پێویستییان به داهێنانێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سیمبۆڵ و جیهان لاسایییان بكاته‌وه.
یۆری ئیندۆ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ئه‌م ڕێڕه‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی "دەردانی کاربۆن"، هاوكات قه‌ره‌بووی هێزی كار ده‌كاته‌وه، كه له‌و ڵاته كه‌م بووه‌ته‌وه.