لۆکاشینکۆ: پەیداکردنی نان ئاسان نییە، بەڵام هەرگیز "سیسرکە" ناخۆین
سەرۆکی بیلاڕووسیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه نان بۆ هاووڵاتییانیان دابین ده‌كه‌ن به‌و پێیه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئاشتی و ئاسایشی وڵات ده‌كات؛ ده‌شڵێت نان په‌یداكردن ئاسان نییه، به‌ڵام سیسركه‌ش ناخۆن.
شه‌ممه، 2ـی تشرینی دووه‌می 2024، ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕووسیا ڕایگه‌یاند: نان په‌یداكردن و به‌ده‌ستخستنی بژێوی ژیان ئاسان نییه، به‌ڵام ئاماده‌ش نین سیسركه بخۆن. ئه‌م قسانه‌ی ناوبراو وه‌كوو ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ گه‌له‌كه‌ی كه بۆ دابینكردنی نان و بژێوی پشت به خۆیان ده‌به‌ستن.
ئەلێکساندەر لۆکاشینکۆ هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی زلهێز گرت، كه گه‌مارۆی جۆراوجۆر له‌وانه‌ش گه‌مارۆی ئابوورییان خستووه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و سیاسه‌تی برسیكردن به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
سەرۆکی بیلاڕووسیا ئاماژەی بەوەدا کە "نان بابه‌تێكی بنەڕەتییە" لە کۆماری بیلاڕووسیادا و وڵاته‌كه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی نانی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێسته له جیهاندا نان به شێوازی جۆراوجۆر دروست ده‌كرێت له‌وانه‌ش له هاڕدراوی سیسرکە و قالۆنچه به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی توانای به‌رهه‌مهێنانی نانیان له گه‌نم و هاوشێوه‌كانی نییه.
لۆکاشینکۆ گوتیشی، وڵاته‌كه‌ی گوزارشت له "نان، ئاشتی و خاك" ده‌كات و هاووڵاتییان به شێوه‌یه‌ك ده‌ژین به به‌راورد به ژیانی هاووڵاتییانی وڵاتانی دیكه‌ی سەرانسەری جیهان، وه‌كوو ئه‌وه‌یه له به‌هه‌شتدا بن.
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاووڵاتییانی دەربڕی کە نان بۆ وڵات دابین دەکەن و ئاسایش و ئارامی وڵاتەکە دەپارێزن.