ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی حزبوڵلای ڕاگەیاند
ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی یەکەی مووشەکی حزبوڵلای لوبنانی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.
ئەفیخای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "لە ئۆپراسیۆنێکدا لەباشووری لوبنان، توانیویانە جەعفەر خزر فاعوور، بەرپرسی یەکەی مووشەکیی حزبوڵای لوبنانی بکوژن."
ئەفیخای باسی لەوەش کردووە "جەعفەر، بەرپرسی یەکەی مووشەکیی حزبوڵلا بووە و دەستی لەدەیان هێرشی مووشەکی بۆسەر ئیسرائیل هەبووە."
ئەوەشی خستە ڕوو "جەعفەر چەندان پلانی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل و کوشتنی خەڵکی مەدەنی داناوە، بەڵام ڕێگەیان نەداوە پیلانەکانی جێبەجێ بکات."