له ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكا باری نائاسایی راگه‌یه‌نرا
خۆپیشاندان له دژی كوشتنی پیاوه ره‌شپێسته‌كه به‌رده‌وامه

K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشاندان له دژی كوشتنی پیاوێكی ره‌شپێست به‌ناوی جۆرج فلۆید له ژێر ئه‌ژنۆی پۆلیس له ویلایه‌تی مینیسۆتا، جارێكی دیكه ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی لێكه‌وته‌وه.
وه‌ك هه‌ستكردن به ره‌گه‌زپه‌رستی و جیاكاری له ره‌نگی پێست، چالاكییه‌كان له ژێر ناوونیشانی "گیانی ره‌شپێسته‌كانیش گرنگه" ده‌ستیان پێكرده‌وه.
به‌هۆی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانیش له ویلایه‌تی جیۆرجیا، كه واشنتنی پایته‌خت ده‌كه‌وێته ئه‌و ویلایه‌ته، باری نائاسایی راگه‌یه‌ندرا، پێشتریش به‌هۆی توندوتیژی خۆپیشانده‌رانه‌وه، چه‌ند ماركێتێك زیانی زۆریان به‌ركه‌وت.
تا دره‌نگانی شه‌ویش، خۆپیشانده‌ران له سه‌ر شه‌قامه‌كان مابوونه‌وه، به شێوه‌یه‌ك له واشنتنی پایته‌خت گه‌یشتنه به‌رده‌م كۆشكی سپی و به‌هۆیه‌وه كۆشكی سپی داخرا.
هه‌ر به هۆی گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانی هێمنانه بۆ توندوتیژی، له شاری مینیئاپۆلس، كه پیاوه ره‌ش پێسته‌كه‌ی لێ كوژرا، پۆلیسی سه‌ربازی بڵاوه‌یان پێكرا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه كۆتایی پێ بهێنن.
رۆژی 25/5/2020 جۆرج فلۆید، پیاوێكی ره‌ش پێسی ئه‌مه‌ریكی – ئه‌فریكی 46 ساڵان بوو، به‌هۆی لێكتێنه‌گه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ پۆلیس، ده‌ستگیركرا، دواتریش له ژێر ئه‌ژنۆی پۆلیس، كه له‌سه‌ر ده‌م پاڵخرابوو، هه‌ناسه‌ی راوه‌ستا و له رێگه نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا، به‌و هۆیه‌وه‌ش ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
It’s a war zone. Protestors and police clash. Fires everywhere. Chaos pic.twitter.com/juyx11rtZK
— Sophia Narwitz (@SophNar0747) May 29, 2020
War pic.twitter.com/P3eWNC6Z9O
— Sophia Narwitz (@SophNar0747) May 29, 2020
RT