بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە بۆ هاووڵاتییان: لە ماڵەکانتان بمێننەوە

بەڕیوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە بەهۆی ئەوەی لافاو ڕووی داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە، لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات بەهۆی مەترسی لافاو و لەپێناو پاراستنی گیانیان لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.

بەرگریی شارستانی هەڵەبجە، دەڵێت: ئۆتۆمبێلێکی زۆر گیری خواردووە، ئەو ماڵانەشی کە مەترسیی لافاویان لەسەرە بە زووترین کات چۆڵی بکەن،  چونکە ئاو چووەتە ناو ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل، دووکان و خانوو.

گوتیشی: شەپۆلی بارانە بەخووڕەکە کۆمەڵێک گەڕەک و بازاڕیشی گرتووەتەوە، هەروەها تا دێت لافاو و بارانبارینیش زیاتر دەبێت.