دوو کەس لە دھۆك خنکان

ھەردووكیان كەوتوونەتە ناو ئاو

K24 - دھۆك

لە سنووری پارێزگای دهۆک لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە دوو كەس لە ئاودا خنكان.

بێوار عەبدولعەزیز ، وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک بە کوردستان24ی راگەیاند: "لە کۆمەڵگای خانکێ ئێوارەی دوێنی گەنجێکی 20 ساڵی كەوتە ناو ئاوی بەنداوێک و خنكا. دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی تەرمی گەنجە خنکاوەکە لەئاو دەرهێنرا و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا".

راشیگەیاند: "لە رووداوێکی دیكەدا لە بەنداوی دهۆک ھەرزەكارێك کەوتە ناو ئاو، دوای كاتژمێرێك تیمەکانی مەلەوانی تەرمەکەیان لە ئاو دەرهێنا و رەوانەی پزیشکی دادیان كرد".

ساڵانە و بەتایبەتی لە وەرزی گەرما و هاوین دا رووداوی خنکان زۆر دەبن، لەم ساڵیشدا کە هەرچەند لەبەر کۆرۆنا هاتووچۆی هاووڵاتییان سنووردار کراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رووداوی كەوتنە ئاو و خنكان ھەن.

Fly Erbil Advertisment