بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سوپای پاسداران، ئەفسەرێک و پاسدارێک گیانیان سپارد

وێنەی فڕۆکەکەی پاسداران
وێنەی فڕۆکەکەی پاسداران

بەگوێرەی هەواڵی مێدیا فەرمییەکانی ئێران، دووشەممە، 4-11-2024، دوو ئەندامی سوپای پاسداران کە یەکێکیان پلەی عەمید بووە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران گیانیان سپارد.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی 'ئێرنا'ـی ئێران بڵاوی کردەوە، "فڕۆکەیەکی سەر بە هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک بەناوی 'شەهیدانی ئەمنییەت' لەناوچەی سەراوان، لە سنووری پارێزگای گوڵستان، کەوتە خوارەوە."

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی "فڕۆکەکە لە جۆری 'گایرۆ پلان' بووە، فەرماندەی لیوای نەینەوا لە پارێزگای گۆلستان، عەمید 'حەمید مازەندەران'ی لەناو فڕۆکەکەدا بووە. هەروەها کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بووە هۆی مردنی فڕۆکەوانەکە کە ناوی حامید جەندەقییە."

 

وێنەی: عەمید 'حەمید مازەندەران'ی