کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە، کە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە،4-11-2024، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها دوای نیوەڕۆ نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت. هەروەها پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلە دادەبەزێت. 

دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوەدا "سبەینێ سێشەممە، 5-11-2024، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە."

پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەو شێوەیە:

هەولێر 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی 16 پلەى سیلیزى

دهۆک 17 پلەى سیلیزى

کەرکووک 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە 17 پلەى سیلیزى

زاخۆ 17 پلەى سیلیزى 

حاجی ئۆمەران 8 پلەى سیلیزى

سۆران 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان 23 پلەى سیلیزى