بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: سێ بازرگانی بیانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیرکران
ئەمڕۆ دووشەممە، 4-11-2024، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "سێ بازرگانی بیانی بە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران".
هەر لەبەیاننامەکەدا هاتووە، "لە بەردەوامی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتییمان لە بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لە ڕۆژی یەکشەممە 3-11-2024، لەنێو شاری هەولێر توانییان بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەست بەسەردا بگرن، کە لەلایەن سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوویە نێو هەولێر بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوە" .
دوای دەستگیرکردنییان هەر سێ تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.