فوئاد حوسێن: بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت

فوئاد حوسێن سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری دەکات
فوئاد حوسێن سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری دەکات

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووریی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌؛ هاوكات جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ هۆشداری له‌ كاریگه‌رییه‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئه‌مه‌نی ناوچه‌كه‌ به‌سه‌ر ئابووریی عێراق ده‌دات.

دووشه‌ممه‌، 4ـی تشرینی دووه‌می 2024، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ عێراق سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی سی و سێیه‌مینی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئابووری كرد كه‌ تێیدا تاوتوێی دۆخی دارایی و ئابووری عێراق كرا له‌ سۆنگه‌ی ئاڵنگارییه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان به‌تایبه‌ت ململانێ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر ئابووریی عێراق.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێكڕای داهاته‌ گشتییه‌كانی عێراق له‌ سه‌رچاوه‌ نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان و تێكڕای خه‌رجییه‌كان و پابه‌ندییه‌ داراییه‌كانی سه‌ر حكوومه‌ت خرایه‌وه‌ته‌ ڕوو.

فوئاد حوسێن له‌ كۆبوونه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بارودۆخه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان كه‌ ڕووبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌ بووه‌ته‌وه‌، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان به‌سه‌ر ئابووریی عێراق هه‌یه‌.

فوئاد حوسێن جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، هه‌ر ئاڵۆزی و گرژییه‌ك له‌و نێوه‌نده‌دا، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ناجێگیری نرخی نه‌وت و ناسه‌قامگیریی بازاڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی ده‌بێت.