ئیسرائیل باشووری دیمەشقی بۆردومان کرد
ئیسرائیل باشووری دیمەشقی بۆردومان کرد و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەو بۆردومانە ئاشکرا نەکراوە.
میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، ئیسرائیل دەوروبەری ناوچەی سەیدە زەینەبی لە باشووری دیمەشق بۆردومان کردووە.
دووشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2024، میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە کە تۆپبارانەکانی ئیسرائیل دەوروبەری ناوچەی سەیدە زەینەبی لە باشووری دیمەشق کردووەتە ئامانج.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا سانا لە "زانیارییە سەرەتاییەکانیدا سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری سەیدە زەینەب" لە باشووری دیمەشق بڵاویکردەوە کە، مەزارگەی سەیدە زەینەب لەو ناوچەیە هەیە کە ئیسرائیل بۆردومانی کردووە، بۆ شیعەکان گرنگییەکی زۆری هەیە.