ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی ئێران ئامادە دەکات
بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل و سیستەمە پشتیوانییەکانی ئەمەریکا خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێران، لەوانەیە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە عێراق و یەمەنەوە بێت.
ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران و شەڕ لە بەرەکانی لوبنان و کەرتی غەززە بابەتێکی گەرم دەبێت لەسەر مێزی کابینەی ئاسایشی ئیسرائیل لە تەلئەڤیڤ.
لە ئیسرائیل ڕاگەیەندرا کە یەکەی کۆماندۆی دەریایی "چایتیت 13" لە باکوری لوبنان لە دەریا نیشتوونەتەوە و فەرماندەیەکی سیستەمی دەریایی حیزبوڵڵای دەستگیرکردووە، لە کاتێکدا هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بەردەوامن و یەکێک لەو فڕۆکانە کارگەیەکی لە نەهاریا بە ئامانج گرتووە، لەگەڵ چڕی مووشەک باران کردن کە قوربانی بەردەوامی سەربازانی ئیسرائیلی لێ دەکەوێتەوە لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە باشووری لوبنان، لەگەڵ ئەوەشدا دوو سەرباز لە شەڕەکانی جەبەلیا لە باکوری کەرتی غەززە کوژراون.
لەوێوە مووشەک ئاراستەی سدیروت و نیشتەجێکانی دەوروبەری غەززە دەکرێت، لە کاتێکدا تا ئێستاش ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان و بەندکراوان هێشتا وەک خۆی ماوەتەوە سەرەڕای هەوڵی ناوبژیکاران.
هەزاران ئیسرائیلی ناچار بوون لە تەلئەڤیڤ و شارەکانی دیکە خۆپیشاندان بکەن و داوای ئاڵوگۆڕی بارمتە و گیراوان دەستبەجێ بکەن بۆ گەڕانەوەی 101 سەرباز و هاووڵاتی ئیسرائیلی، هاوکات داوای ڕۆیشتنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکەن.