کامالا هاریس: ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ داهاتووی ئەمەریکاییەکان

لە کۆتا گوتاری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان لە ویلایەتی پێنسلڤینیا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند "ئەم هەڵبژاردنە بۆ داهاتووی ئەمەریکا چارەنووسازە، هەڵبژاردنەکە زۆر سەخت دەبێت، هەربۆیە پێویستیان بە دەنگی تاک بەتاکی ئەمەریکاییەکان دەبێت."

گووتیشی: "ئێستە دەرفەتە تا ئەمەریکییەکان کۆتایی بە سیاسەتی 10 ساڵەی ترس  و تۆقاندن بهێنن و لاپەڕەیەکی نوێ لە وڵاتەکەیان هەڵبدەنەوە. ئێستە دەرفەتێک هاتووەتە پێشەوە بۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە و ماڵاوایی لە سیاسەتی 10 ساڵەی ترس بکەین." 

هاریس دەشڵێت: "کاری زۆرمان لەبەردەستە، بەڵام ئێمە ئەم هەڵبژاردنە دەبەینەوە، هەرچەندە ئەمە شاراوە نییە ئەم هەڵبژاردنە سەخت دەبێت، هەربۆیە دەنگی هەر یەکێک لە ئێوە و هاوڕێ و نزیکەکانتان گرنگە. باسی لەوەش کرد، من وەک سەرۆک بەدوای بەرژەوەندی سیاسییەوە نیم، بەڵکو بەدوای پێشخستنی ئەمەریکاوەم، بەڵین دەدەم ئەمەریکا لەپێش پارتە سیاسییەکان دابنێم و سەرۆکێک بم کە گوێ لە نەیارەکانیش بگرێت نەک وەک دوژمن سەیریان بکات."