پێنتاگۆن: هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان دەگرینە بەر
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا 'پێنتاگۆن' ڕایگەیاند "هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگریی لە هێزەکانیان دەگرنەبەر."
پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "ئەو توانا سەربازییانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاومان کردووەتەوە تاوەکو چەند مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت."
ئاماژەی بەوەش کرد "هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانمان، ئەگەر ئێران یان لایەنگرەکانی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی پەلامارمان بدەن." دەشڵێت: " بوونی توانا سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا ئامانجی پاراستنی هێزەکانمان و پشتگیریکردنی ئیسرائیل و مامەڵەکردنە وەک هێزێکی ڕێگری‌کردن."
جگە لەوەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "پەیامەکەیان بۆ ڕێبەری ئێران ئەوەیە کە نابێ پەرە بە ئاڵۆزییەکان بدات." جەختیشی کردەوە "واشنتۆن پشتیوانیی ئیسرائیل دەکات لە بەرگریکردن لە خۆی."
ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق بڵاویکردووەتەوە، "محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕاگرتنی هێرشیی گرووپه چه‌كداره‌كان كه ناویان له خۆیان ناوه "به‌ره‌ی موقاوه‌مه" بۆ سه‌ر ئیسرائیل، شكستی هێناوه و نه‌یتوانیوه باوه‌ڕیان پێ بهێنێت هێرش نه‌كه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل".
ئاماژەی بەوەش كردووه، "سوودانی ترسی له په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و ململانێكانی ناوچه‌كه و تێكچوونی هاوسه‌نگییه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كه دوو هاوپه‌یمانی عێراقن"، دەشلێت: "سوودانی به وردی و هه‌ستیارییه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌ڵوێستی گرووپه چه‌كداره‌كان له هێرشه‌كانیان و به‌ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه."