ئەمەریکا هۆشداریی دەداتەوە گرووپە چەکدارەکانی عێراق
ئەمەریکا گرووپەچەکدارەکان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی عێراق توشی شەڕی هەرێمی نەکەن.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، ئەمەریکا ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە پەیامێکی ئاگادارکردنەوەی بۆ گروپەچەکدارەکانی عێراق ناردووە، بەوەی کۆشکی سپی بەتەواوی نیگەرانە لە کار و کردەوەکانی ئەم دواییانەی گرووپەچەکدارەکان.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش داوە "لەپەیامەکەی ئەمەریکادا هاتووە، کۆشکی سپی نیگەرانە لە هەوڵی گروپەچەکدارەکان بۆ تێوەگلاندنی عێراق لە بازنەی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هۆشداری داوە لەوەی کۆتاییەکەی باش نابێت."
لەلایەکی دیکەوە پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "ئەو توانا سەربازییانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاومان کردووەتەوە تاوەکو چەند مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت."
ئاماژەی بەوەش کرد "هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانمان، ئەگەر ئێران یان لایەنگرەکانی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی پەلامارمان بدەن." دەشڵێت: " بوونی توانا سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا ئامانجی پاراستنی هێزەکانمان و پشتگیریکردنی ئیسرائیل و مامەڵەکردنە وەک هێزێکی ڕێگری‌کردن."
جگە لەوەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "پەیامەکەیان بۆ ڕێبەری ئێران ئەوەیە کە نابێ پەرە بە ئاڵۆزییەکان بدات." جەختیشی کردەوە "واشنتۆن پشتیوانیی ئیسرائیل دەکات لە بەرگریکردن لە خۆی."
ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، "محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕاگرتنی هێرشیی گرووپه چه‌كداره‌كان كه ناویان له خۆیان ناوه "به‌ره‌ی موقاوه‌مه" بۆ سه‌ر ئیسرائیل، شكستی هێناوه و نه‌یتوانیوه باوه‌ڕیان پێ بهێنێت هێرش نه‌كه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل."
ئاماژەی بەوەش كردووه "سوودانی ترسی له په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و ململانێكانی ناوچه‌كه و تێكچوونی هاوسه‌نگییه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كه دوو هاوپه‌یمانی عێراقن." دەشلێت: "سوودانی به وردی و هه‌ستیارییه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌ڵوێستی گرووپه چه‌كداره‌كان له هێرشه‌كانیان و به‌ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه."