دیوانییە.. ژمارەیەک پێوەرخوێنەرەوە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا خۆپیشاندانیان کرد

ژمارەیەک پێوەرخوێنەرەوە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دیوانییە خۆپیشاندانیان کرد بۆ ئەوەی بکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی.

سومەرییە نیوز، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ژمارەیەک پیوەرخوێنەرەوە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دیوانییە خۆپیشاندانیان کرد بۆ ئەوەی بکرێن بە کارمەندی هەمیشەیی."

ئاماژەی بەوەش کرد "خۆپیشاندەران هەڕەشەی مانگرتن دەکەن و دەڵێن: ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، لە ڕۆژانی داهاتووشدا هەنگاوی دیکە دەگرنەبەر."

لای خۆیەوە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند " ئێمە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەسەریەک گرێبەست بووین و لە ساڵی 2020 لە مەترسیدارترین بارودۆخی کۆرۆنادا کاری خۆمان درێژە پێداوە بە کرێی لە سەدا پێنج"

باسیان لەوەش کرد "لە هەموو ناوچە دوورەدەستەکان و گوندەکان کارمان کردووە، هەندێکجاریش لەسەر کرێی کارەبا لە لایەن ئەوانەی ڕەتیان دەکردەوە پارەی کارەبا بدەن، هێرشیان کراوەتە سەر و سووکایەتییان پێ کراوە و ئەو جۆرە ڕەفتارانە ئێستەش بەردەوامە."