سوودانی و بلینکن تاوتوێی هەوڵەکان بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەززە و لوبنان دەکەن

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکانی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ بۆ وه‌ستاندنی شەڕ لە لوبنان و غەززە کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، به‌گوێره‌ی ڕاگەیەندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری دەرە‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی وه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و لوبنان كردووه‌.

له‌ ڕاگەیەندراوەکەدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌، کە سوودانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ بلینكن گفتوگۆی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌وامبوونی ئیسرائیل له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غه‌ززه ‌و و لوبنان و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌ گشتی كردووه‌، هەروەها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و جه‌نگه‌ كردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌ گرنگی كاری به‌رده‌وام كردووه‌، به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌‌كانی جه‌نگ له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یاندنی هاوكاری لۆجیستی بۆ خه‌ڵكی سڤیل و ئاواره‌كان له‌ ناوچه‌كانی ململانێ و جه‌نگ.