باراک ئۆباما: لەوانەیە جیاکردنەوەی دەنگەکان چەند ڕۆژێک بخایەنێت

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا
باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا

سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا داوا دەکات، کە پرۆسەی هەڵبژاردن بە ڕێڕەوی خۆیدا بڕوات و پێش پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوەکان زانیارییەکان نەدرکێندرێن.

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنی 2020ـدا چەند ڕۆژێکی خەیاند ژماردنی دەنگەکان، ئەگەری هەیە ئەم هەڵبژاردنەش ئەنجامەکەی چەند ڕۆژێکی دیکە ڕابگەیەندرێت.

هاوکات سەرۆکی پێشووری ئەمەریکا داواکارە، ڕێز لە کارمەندانی هەڵبژاردن بگیرێت، هەروەها پێش پشتڕاستکردنەوەی سەرچاوەکان زانیارییەکان نەدرکێندرێن.

ناوبراو گوتیشی: با پڕۆسەی هەڵبژاردن بە رێڕەوی خۆیدا بڕوات.

سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێکرد و دوو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کێبڕکێی توند دەکەن، ئەوانیش دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس لە دیموکراتەکان.