گالانت: بڕیاری دوورخستنەوەم لە دوای چەندان دەستکەوت دێت

یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بڕیاری دوورخستنەوەی دوای ناکۆکی دەربارەی یاسایی سەربازی زۆرە ملێ و گەڕانەوەی بارمتەکان، لیژنەی لێکۆڵینەوەی فەرمی، هات.

ئاماژەشی دا، "بڕیاری دوورخستنەوەی دوای چەندان دەستکەوت دێت، لە چەند بەرەیەکدا بەدەستی هێناوە"، باسی لەوەش کرد، "شانازی بە دەستکەوتەکانی سیستەمی ئەمنیی دەکەم و پابەندم بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە".

گالانت لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بڕیاری دوورخستنەوەم بەهۆی پێداگریمەوە هات لەسەر پێویستی پێکهێنانی دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی فەرمی"، بەڵام بەداخەوە دەبێت ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ئەم دۆخەی شەڕدا بژین.

دوێنێ سێشەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.