سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم: ئێمە شوێنکەوتووی چوارچێوەی هەماهەنگی نین بەڵکو هاوپەیمانین
دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق، كه کێبڕکێی بەهێز له‌نێوان سالم عیساوی و مه‌حموود مه‌شهه‌دانیدابوو، دواجار مه‌شهه‌دانی توانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت.
دوای هه‌ڵبژاردنی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق، موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم په‌رده له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك لاده‌بات و ده‌ڵێت: هه‌ندێك نه‌یار هه‌ن وا نیشانی ده‌ده‌ن هاویه‌یمانی عه‌زم هێزێكی سوننه ـ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، بۆیه هاوبەشیی ئێمە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بەو مانایە نییە شوێنكه‌وتووی ئه‌وان بین، بەڵکو هاوبەشییەکی ستراتیجی پێكه‌وه كۆیكردوونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم ئاشكرایكردووه، ناكۆكی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای دوو كاندید بوو، مافی هه‌ر لایه‌نێكی سوننی بوو سێ كاندیدی هه‌بێت، ئێمه وه‌كو عه‌زم ویستمان ئه‌وه‌بوو ئه‌و پۆسته له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌ی سووننه یه‌كلایی ببێته‌وه.
سامه‌ڕائی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە پرۆسەكه په‌رله‌مانتاران ناچارنه‌بوون ده‌نگ به كاندیدی دیاریكراو بده‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان وێنەی دەنگدانەکانیان گرتووە و بۆ فراكسیۆنه‌كانیان ناردۆته‌وه، ئه‌مه شتێكی ئاساییه، ئه‌وه‌ی زۆر بابه‌ته‌كه‌ی گه‌وره كرد، لایه‌نی دۆڕاو بوو.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ڕه‌تیده‌كاته‌وه، سوننه‌ی سه‌ر به چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بن، ده‌شڵێت، هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ چوارچێوه به‌مانای شوێنكه‌وتنیان نییه، به‌ڵكو هاوبه‌شییه‌كی ستراتیجیمان له‌به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه، ئێمه به‌شێكین له دروستكردنی بڕیار له كارنامه‌ی حكوومه‌ت و دۆسێی هاوبه‌شمان هه‌یه.
له‌باره‌ی یاسای لێبوردنی گشتی و هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی، سامه‌ڕائی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌وان تێبینی زۆریان له‌سه‌ر یاسای لێبوردنی گشتی هه‌یه، له‌وانه ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌لیستی داعش و هه‌واڵده‌ری نهێنی بكرێته‌وه. دووپاتیشیكردۆته‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌نجوومه‌نی فیقهی سوننه هه‌مواره‌كه مافه‌كانی ئافره‌ت و منداڵان كۆتوبه‌ند ده‌كات.