عێراق: ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌دات په‌لكێشی ناو شه‌ڕمان بكات
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و جه‌خت له پێویستی دوور خستنه‌وه‌ی عێراق له شه‌ڕی هه‌رێمی و ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه.
چوارشه‌ممه، 6ـی تشرینی دووه‌می 2024، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، كۆ بووه‌وه و به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی یه‌حیا ڕه‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی ته‌ناهی عێراق و پرسه په‌یوه‌ندیدار و هاوشێوه‌كانی كرا.
یه‌حیا ڕه‌سووڵ، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی به‌رانبه‌ر به هه‌ر دوو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و لوبنان دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن "خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل به كار ده‌هێنرێت."
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه "ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه پاساو بدرێته ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر عێراق و سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی، له كاتێكدا به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه و وا ده‌خوازێت خاك و ئاسمانی عێراق له شه‌ڕ دوور بخرێته‌وه كه "قه‌واره‌ی زایۆنیزم" هه‌وڵی فراوانكردنی ده‌دات."