وەزارەتی تەندروستی: ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوه دهكات، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە و دواتر ڕاستەوخۆ لیژنەیەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بكهن.
چوارشهممه، 6ـی تشرینی دووهمی 2024، سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایگهیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شارەزوور تووشی سکچوونێکی کتوپڕ بوونە و دواتر ڕاستەوخۆ لیژنەیەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بكهن و هۆکارەکان دەستنیشان بکەن.
سەرکار سوورچی ههروهها ئاماژهی بهوه كردووه، دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەم لیژنەیە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە داتا و ژمارە ڕادەگەیهنرێت. هاوكات له لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانییهوه پزیشکی پسپۆڕ و پێداویستی پزیشکی ڕەوانەی شارۆچكهی شارەزوور کراون بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن .
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان هێمای بۆ ئهوهش كردووه، تا ئێسته دیار نییە ژمارەی تووشبووان چەندە و زۆربەی تووشبووەکان دوای وەرگرتنی چارەی پزیشکی گەڕاونەتەوە ماڵەوە و نزیکەی 20 بۆ 25 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئووف بەگ لە شارۆچكهی شارەزوور ماونەتەوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.